Abdullah Shukur
28 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2016
حەلەب
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ھەواڵی شەھبا لە شاری حەلەب، مامون خەتیب بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ئاگربەستی کاتی سووریا لە لایەن رووسیاوە پێشێڵکراوە.
بە گوتەی ئەم رۆژنامەنووسە سوورییە، فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا ناوچەکانی کەفر حەمرا، ئاسیا و کەبر، کەپتان جەبەل، ھەروەھا رێگای نێوان شارۆچکەی عەنادان و حەلەبیان بۆردومان کردووە.
لە لایەکی دیکەش ناوەندی میدیایی حومس رایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا ھەشت ھێرشیان بۆ سەر گوندی حەربەنەفسی باشووری حەما بۆردوومان کردووە.
جێگەی باسە چەند رۆژێک پێش ئێستا ئەمریکا و رووسیا رێککەوتنی ئاگربەستیان لە سووریا راگەیاند و بەم پێیەش ئاگربەستەکە لە ٢٧ی شوبات دەستی پێکردبوو.