Mazin Majeed Asaad Baqal,Haydar Karaalp,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
10 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2019
مووسڵ - AA
باڵیۆزی توركیا لە بەغدا، فاتیح یڵدز رایگەیاند، بۆ گەیاندنی دەنگی دانیشتوانی مووسڵ بەبەردەوامی، لەوێدا كۆنسولخانەیەك پێویستە.
فاتیح یڵدز دوێنێ سەردانی شاری مووسڵی كرد كە دووەم گەورەترین شاری عێراقە و لەگەڵ فەرمانڕەوای مەدەنی پارێزگای نەینەوا، موزاحم خەیات كۆبووەوە.
یڵدز و خەیات دوای كۆبوونەوەكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان سازدا.
باڵیۆزی توركیا رایگەیاند، گرنگترین رۆژەڤی كۆبوونەوەكەیان سەرلەنوێ كردنەوەی كۆنسولخانەی توركیا بووە لە مووسڵ.
فاتیح یڵدز رایگەیاند کە لە بەغدا بابەتەكە لەنێو رۆژەڤەكاندا دەهێڵنەوە و گوتی: "ئەمڕۆ بۆ گەیاندنی دەنگی بەرپرسانی گەلی مووسڵ هەم بە ئەنقەرە و هەم بە بەغدا لێرەین. لەبەرئەوە بۆ گەیاندنی دەنگی دانیشتوانی مووسڵ بەبەردەوامی، لێرەدا كۆنسولخانەیەك پێویستە. لە بەغداوە ئەوەندەی پێمان بكرێت دەستمان دەگەیەنینە مووسڵ، بەڵام گرنگ ئەوەیە توركیا نوێنەرایەتیی فەرمیی خۆی هەبێت لێرە".
باڵیۆزی توركیا لە بەغدا راشیگەیاند، توركیا پڕۆژەی بنیاتنانەوەی جۆراوجۆری هەیە بۆ مووسڵ و گوتی: "ئێمە لێرە پڕۆژەی بەرجەستەمان بەدەستەوەیە. لەپشت ئەوەشەوە و لە ئاستی باڵادا، ئیرادەیەكمان هەیە كە بەڕێز سەركۆمارمان ئاماژەی پێداوە".
فاتیح یڵدز وەبیریهێنایەوە كە توركیا بەلێنی خەرجكردنی پێنج ملیار دۆلاری داوە بۆ بووژاندنەوەی مووسڵ.
باڵیۆزی توركیا لە بەغدا باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوخۆی مووسڵدا له‌سه‌ر سێ بابه‌تی گرنگ بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردووه و گوتی: "یه‌كه‌میان ده‌روازه‌ی سنووری دووه‌م و رێگایه‌كه له مووسڵه‌وه بچێته خواره‌وه بۆ باشوور، ته‌نها رێگای وشكانی نا، رێگای ئاسنینیش له‌ناو ئه‌وه‌دایه. دووه‌م ناوچه‌ی پیشه‌سازی رێكخراو. سێیه‌میش فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ".
باڵیۆز فاتیح یڵدز باسی له رووداوی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مه‌كه‌ی رووباری دیجله كرد له مووسڵ و گوتی: "ئه‌و رووداوه زۆر نیگه‌رانی كردین. ویستمان ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان دێت ئه‌نجامی بده‌ین. له‌ئێستادا تیمێكی ژێرده‌ریایی سه‌ربه هێزه‌كانی ده‌ریاییمان له دیجله به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بێ سهروشوێنان".
فەرمانڕەوای مەدەنی پارێزگای نەینەوا، موزاحم خەیات سوپاسی توركیای كرد كه پشتیوانی كردوون له كاره‌ساته‌كه‌ی مووسڵدا و گوتی: "ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی توركیا شایه‌نی رێزه. به‌شكردنی ئه‌زموونه‌كانیان له بواره‌كانی په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و بازرگانی له‌گه‌ڵماندا ده‌بێته رۆژه‌ڤ".
موزاحم خەیات ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه باسیان له پشتیوانی توركیا كردووه له بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدان سه‌باره‌ت به دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی مووسڵ و خوازیرن وه‌به‌رهێنانی توركیا رۆڵیان هه‌بێت له سه‌رله‌نوی بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا.
موزاحم خەیات راشیگەیاند، لەو چوارچێوەیەدا بابەتی دروستكردنەوەی پردی چوارەم و پێنجەمیش كە رووخاون و دروستكردنی پردی سەرئاوكەوتوویان لەگەڵ فاتیح یڵدز تاوتوێكردووە و ئەگەری بنیاتنانەوەی فڕۆكەخانەی كۆنی مووسڵ و ناوچەی پیشەسازیی شارەكەیان لە لایەن توركیاوە باسكردووە.