Abdelrahman Fathy Ramadan Mohamed
07 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2020
بەغدا - AA
چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکان لە بەغدا پایتەختی عێراق لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژرا.
ئەفسەری پۆلیس، حاتەم جابری بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لەسەر رێگای محەمەد قاسم ناوەڕاستی بەغدا دەستڕێژی گوللـەیان لە چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی بەغدا، غازی ئەبو محەمەد کرد لەوکاتەی ناوبراو لە گۆڕەپانی تەحریرەوە لە رێگادا بووە بۆ چوونەوە بۆ ماڵەکەی خۆی.
حاتەم جابری گوتیشی: "لە ئاکامی دەستڕێژەکەدا، غازی ئەبو محەمەد دەستبەجێ گیانی لەدەستدا".
راشیگەیاند، ناوبراو ئەفسەری خانەنشین بوو بە پلەی عەمید و ماوەی ساڵێکە وەک چالاکوان لە مەیدانی خۆپیشاندانەکاندا دەبینرا.
تا ئێستا لایەنە ئەمنییەکانی عێراق هیچ راگەیەنراوێکیان لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.