Arbil
شنگال - AA
بەپرسی ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای مووسڵ عەقید جەبار یاوەر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "پرۆسەی داگرتنی ئاڵا بە سەر بارەگاکانی ھێز و چەکدارە نایاساییەکان لە سەنتەری شنگال دەستیپێکردووە و بریارە تا رۆژی یەکشەممە تەواوای ئەو ئاڵا نایاساییانە دابگیرێن".
ھەورەھا گوتیشی: "تەنیا ئاڵای عێراق لە ناوچەکە ھەڵدەدرێت و ھەر لایەنەک ئاڵای خۆی دانەگرێت ئەوە ھێزە عێراقییەکان بارەگاکەیان دادەخەن".
بڕیار بوو رؤذى پێنجشەممە دەست بە ئۆپەراسیونێکی ھاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵ بکرێت بەڵام ئوپەراسیۆنی پاککردنەوەی شنگال لە چەکدارەکان بۆ ماوەی چوار رۆژ ھاتەوە راگرتن و ئەو چەند رۆژە وەک دەرفەتێکە کە بەو ھێز و چەکدارانە دراوە بۆ ئەوەی شنگال چۆل بکەن یا چەکەکانیان دابنێن.
لە ماوەکانی رابردوودا سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاندبوو کە رێککەوتنێکی مێژوویی کراوە کە دەسەڵاتی حکوومەتی فیدراڵ بەپێی دەستوور لەسەر ئاستی کارگێڕی و ئەمنی لە شنگال پتەوتر دەکات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن