Muhammed Ali Kamal
27 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2022
هەولێر-AA
شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ وەزیری پلاندانان و وەزیری دارایی حکوومەتی فیدراڵی كۆبوونه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا لەگه‌ڵ شاندی حکوومەتی فیدراڵی کە پێكهاتوون له هەریەک لە وەزیری پلاندانانی عێراق، محەمەد تەمیمی، وەزیری دارایی عێراق، تەیف سامی و کارمەندانی وەزارەتی دارایی فیدراڵی كۆبوونه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، تیمی هەردوو وەزارەتی دارایی و سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێم له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئامادە بوون و گفتوگۆ لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ نووسینەوەی رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ی فیدراڵی کراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ی حکومەتی فیدراڵی کراوه و بیروبۆچوونەکان تاوتوێ كراون ، هه‌روه‌ها بڕیار دراوه لیژنەیەک لە نێوان هەردوولا پێکهێنرێت و دەست بەکارەکانی بکات.
لای خۆیه‌وه شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی دەربڕیوه، لەسەر بنەمای دەستوور، تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستاندنەوە، لە نێویشیاندا کێشەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، چارەسەر بکات.
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون له وەزیری پلاندانان، دارا ڕەشید، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت، کەمال محەمەد، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئومێد سەباح، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، عەبدولحەکیم خەسرەو، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، جوتیار عادل و سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا، فارس عیسا.