Aylin Dal
28 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2022
قۆنیا-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی، پێواژوویهك له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ده‌ستی پێكردووه و له‌رێگه‌ی وه‌زیره‌كانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت، راشیگه‌یاند: "له قۆناغی داهاتوودا چۆن له‌گه‌ڵ میسر ئه‌و كاره كه‌وتووه‌ته سه‌ر راسته‌ڕێ، به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌گه‌ڵ سووریادا ده‌كرێت بكه‌وێته سه‌ر راسته‌ڕێ. له سیاسه‌تدا قسه دابڕین نییه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی چالاكییه‌كدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی لقی ئاك پارتی له پاركی گه‌ل له قۆنیا سازكرابوو، له‌گه‌ڵ گه‌نجان كۆبوویه‌وه و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دانه‌وه.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتوو و هاوپه‌یمانیی جمهوور رایگه‌یاند : "ئێمه وه‌ك هاوپه‌یمانى جمهوور كه ئه‌م رێگایه‌مان پێكه‌وه گرتووه‌ته‌به‌ر، پشت به‌خوا ساڵى ٢٠٢٣ ده‌بێته ساڵى سه‌ركه‌وتنێكى نوێ بۆ ئێمه".
دواتر له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد پێواژوویهك له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ده‌ستی پێكردووه و گوتی : "زۆر به‌و دیداره خۆشحاڵ بووه، ئێمه‌ش هه‌مووان هیوای خۆشحاڵیمان خواست. پشت به‌خوا پێواژووه‌كه له‌رێگه‌ی وهزیرهكانمانهوه درێژه‌ی ده‌بێت".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سووریاش، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "له قۆناغی داهاتوودا چۆن له‌گه‌ڵ میسر ئه‌و كاره كه‌وتووه‌ته سه‌ر راسته‌ڕێ، به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌گه‌ڵ سووریادا ده‌كرێت بكه‌وێته سه‌ر راسته‌ڕێ".