Zana Natık Kerem
16 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2017
ریاز ــ AA
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، جان ئیڤ لۆدریان بە كەناڵی ئەلعرەبییەی راگەیاندووە كە سەرۆكوەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی لوبنان، سەعد حەریری بانگهێشتەكەی سەرۆكی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن بۆ سەردانكردنی پاریس قبووڵ كردووە، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، جان ئیڤ لۆدریان بە سەردانێكی دوو رۆژە گەیشتە ریازی پایتەختی سعوودیە.
بە پێی ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە دوای گەیشتنی بۆ ریاز، جان ئیڤ لۆدریان لەگەڵ جێنشینی سعوودیە، محەمەد سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعود كۆبوویەوە و قسەیان لەسەر ئاسۆی هاوكارییەكانی نێوان سعوودیە و فەڕەنسا لە سەرجەم بوارەكاندا كردووە و هەروەها داویین پێشهاتی رووداوەكانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەمەماهەنگی هەوڵەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بەرامبەر رووداوەكانیان تاوتوێ كرد بۆ ئەوەی ببێتە مایەی پتەوتركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە.
دوێنێ چوارشەممە سەركۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن بانگهێشتی سەرۆكوەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی لوبنان سەعد حەریری و خێزانەكەی كرد بۆ ئەوەی سەردانی فەڕەنسا بكەن.
ئیمانوێل ماكرن ئاماژەی بەوەش دا كە ئامانج لە بانگهێشتكردنی سەعد حەریری و خێزانەكەی بۆ فەڕەنسا بۆ پەنادان نییە.
حكوومەتی فەڕەنسا رایگەیاندووە كە ئیمانوێل ماكرۆن بەو بانگهێشتە داوا لە سەعد حەریری دەكات بۆ ئەوەی بزانێت دەستلەكاركێشاونەوەی لە پۆستی سەرۆكوەزیرانی لوبنان، بڕیاری خۆی بووە.