Tuğrul Çam,Nazlı Yüzbaşıoğlu
16 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی نێوان رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و په‌یه‌ده، رایگەیاند "هه‌ندێک له وڵاتانی ناو هاوپهیمانیەتییهكه به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا نه‌یانتوانی نكۆڵی له‌وه بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه هه‌ركاتێک رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به‌كاریان هات هاریكاری ده‌كه‌ن، هه‌ركاتێک به‌كاریان هات پێكداده‌ده‌ن یاخود واده‌ریده‌خه‌ن كه پێكدا ده‌ده‌ن. به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر باسكردنی ئه‌وه‌ی كه هاریكاریكردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان چه‌نده جێگه‌ی مه‌ترسیه".
له گوتارێكیدا كه سه‌باره‌ت به بوودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شی كرد، چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سیاسه‌تێكی ده‌ره‌كی هه‌وڵدان و مرۆیی په‌یڕه‌و ده‌كات.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش درێژه‌ی هه‌یه و ده‌ستكراوه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه پاككراوهكان له داعش به سوورییه‌كان.
گوتیشی: "زیاد له 70 هه‌زار سووری له توركیاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا پاككراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی له داعش وه‌رگیراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌بینین كه 150 هه‌زار سووری له‌ناو سووریادا له شاره جیاوازه‌كانه‌وه هاتوونه‌ته ئێره. ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنانه ئاوه‌دان بكرێنه‌وه و هه‌لومه‌رجه‌كانی ژیان تیایاندا باشبكرێت ئه‌وا ده‌بینرێت كه ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتر له خه‌ڵك هه‌م له توركیا و هه‌میش له شاره‌كانی دیكه‌وه دێنه ئێره".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خه‌بات دژ به ئایدۆلۆجیای داعش كراوه، به‌ڵام ئه‌مریكا هاریكاری له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده هه‌ڵبژاردووه و گوتی: "ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی. ده‌ڵێن كه ئه‌و بژارده‌یه‌ی تاكتیكه، به‌ڵام ئێمه به خۆیانمان گوتووه كه ئه‌و بانگهشهیهمان قبووڵ نه‌كردووه. ده‌بینین ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له عێراق كران له سووریا دووباره بووه‌ته‌وه. سه‌قامگیری و داهاتووی هه‌ردوو وڵات بۆ ئێمه گرنگه. له‌به‌رئه‌وه له هه‌موو پلاتفۆڕمێكدا ده‌یڵێینه‌وه كه پێویسته هاریكاری له‌گه‌ڵ گه‌لی راسته‌قینه‌ی سووریا بكرێت نه‌ك رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و تیشكبخرێته سه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسیی".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "تا ئه‌مرۆ ده‌گوترا كه یه‌په‌گه به‌ره‌نگاری داعش بووه‌ته‌وه، به‌ڵام بینیمان كه یه‌په‌گه له بنهڕهتداههوڵ ده‌دات ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا بگرێت و كه‌مپێكی تیرۆر دابمه‌زرێنێت، نه‌ك رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داعش. له‌م ناوچه‌یه‌دا چوونه‌ته هاریكارییه‌كی زۆر نزیك له‌گه‌ڵ داعشدا. ئه‌وه ئاشكرابوو. هه‌ندێک له وڵاتانی ناو هاوپهیمانیەتییهكه به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا نه‌یانتوانی نكۆڵی له‌وه بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه هه‌ركاتێک رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به‌كاریان هات هاریكاری ده‌كه‌ن، هه‌ركاتێک به‌كاریان هات پێكداده‌ده‌ن یاخود واده‌ریده‌خه‌ن كه پێكدا ده‌ده‌ن. به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر باسكردنی ئه‌وه‌ی كه هاریكاریكردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان چه‌نده جێگه‌ی مه‌ترسیه".