Heman Hussein Yaseen
19 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبووسی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رێواز فایەق پێشوازی لێکرا.
وا بڕیارە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبووسی لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رێواز فایەق و، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی کۆبێتەوە و ئێوارەی ئەمڕۆش سەردانی شاری دهۆک دەکات بە مەبەستی چەند رێوڕەسمێکی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک.
جێی ئاماژەیە رۆژی چوارشەممەی رابردوو سەرکۆماری عێراق بەرھەم ساڵح سەردانی ھەولێری کرد و لەگەڵ مەسعود بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ، مەسرور بارزانی کۆبووەوە و دواتریش سەردانی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی، عەلی باپیری کرد.