سياسەت

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى ئەمریکا دۆخى عێراق تاوتوێ دەکەن

سەرۆکى هەرێمى کوردستان نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى ئەمریکا ماتیوو تیوولەر دۆخى عێراق تاوتوێ دەکەن.

Fahrettin İbrahim  | 18.09.2019 - نوێکردنەوە : 19.09.2019
سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى ئەمریکا دۆخى عێراق تاوتوێ دەکەن

Arbil

هه‌ولێر - AA

سەرۆکى هەرێمى کوردستان نێچیرڤان بارزانى پێشوازیكرد له‌ باڵیۆزى ئەمریکا ماتیوو تیوولەر و شاندێكی یاوه‌ری.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند: "بەڕێزان نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و ماتیوو تیوولەر باڵیۆزى ئەمریکا لە عێراق، دۆخى سیاسی و ئەمنیى عێراقییان تاوتوێ کرد و خۆشحاڵیى خۆیان بەو کەشە ئەرێنییەى لە عێراق بەگشتى و لەنێوان هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدرالدا هەیە نیشان دا، هەروەها جەختیان لە گرنگیى بەردەوامیى گفتوگۆى هەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لەسەر بنەماى دەستوور کردەوە، بەتایبەتیش پرسەکانى پەیوەست بە ماددەى (140) و بودجە و دۆسیەى نەوت و پارێزگاى کەرکووک".

له‌م باره‌یه‌وه‌ نێچێرڤان بارزانى، دووپاتى کردەوەته‌وه‌ کە هەرێمى کوردستان لە هەوڵەکانى بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لەگەڵ حکوومەتى فیدرال بەردەوام دەبێت و ڕوونى کردەوە کە میکانیزمێکى گونجاو بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان پێویستە بە جۆرێک لێکگەیشتنە سیاسییەکان بکرێنە هەنگاوى کردەیى.

به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، هەردوولا باسیان لە مەترسیى سەرهەڵدانەوەى تیرۆر و توندوتیژى لە ناوچەکە کردووه‌ بە شێوەیەک کە هێشتا لەمبارەیەوە پشتگیریى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان پێویستە.

تاوتوێکردنى دۆخى سیاسی و پێشکەوتنەکانى هەرێمى کوردستان، ئاوارە و پەنابەران و چۆنیەتیى گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانیان، دۆخى پێکهاتەکان لە هەرێمى کوردستان، سەردانى بەڕێز باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق بۆ چەند شوێنەوارێکى قەڵاى هەولێر و هاوکاریى کولتووریى ئەمریکى بۆ هەرێمى کوردستان، لایەنێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın