سياسەت, عێراق

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کۆبوونەوە

نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: "لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پەڕەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەورووپا تاوتوێ کراوە".

Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin  | 24.09.2020 - نوێکردنەوە : 25.09.2020
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کۆبوونەوە

Arbil

هەولێر AA

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی کرد لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، مارتن هوس.

نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە لە دیدارێکدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پەڕەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەورووپا تاوتوێ کرا.

ئاماژەی بەوە داوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، مارتن هوس رایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان نموونەیەکی سەرکەوتوو و گەشەسەندووە لە عێراق و یەکێتیی ئەورووپاش ئامادەیە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هاندانی وەبەرهێنەرانی ئەورووپایی بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.

راشیگەیاندووە کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا، سوپاسی پشتگیریی یەکێتیی ئەورووپای کردووە لە هەرێمی کوردستان و جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان، فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیرییە لە عێراق و ناوچەکەدا و گوتیشی کە سەرەڕای قەیرانی دارایی، بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی و جێبەجێکردنی بەرنامە چاکسازییەکەی لە پێناو گەشەپێدانی زیاتری هەرێمی کوردستان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن