Sarmand Hameed
13 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2017
بەغدا - AA
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێشهاتە سیاسیی و ئەمنییەکان لە وڵات و دۆسیەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و بوودجەی ساڵی داهاتوو لەگەڵ بارودۆخی کەرکووک و خورماتوو کرا.
كۆبونەوەکە کە جێگری سەرکۆمار، ئوسامە نوجێفی بە هۆی حاڵەتێکی تەندروستیی کتوپڕەوە نەیتوانی ئامادە بێت، پێویستیی خستنەگەڕی ئەوپەڕی هەوڵەکانی تیادا دووپاتکرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستای نێوان حکوومەتی فیدراڵیی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەو جۆرەی یەکڕیزیی نیشتمانیی قوڵبکاتەوە و دەستکەوتەکانی سیستەمی دیموکراسیی فیدراڵیی پتەو بکات و ماف ئازادییە دەستوریەکان بۆ تەواوی هاووڵاتییان زامن بکات و پێداویستییە سەرەکیی و پێویستییەکانی ژیانیان بۆ دەستەبەر بکات.
کۆبوونەوەکە دۆسیەی ئاوارەبووەکان و رێوشوێنەکانی دابینکردنی خزمەتگوزارییی بۆیان و گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچە رزگارکراوەکانیان و پلانەکانی ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی تیادا تاوتوێکرا.
لە کۆبوونەوەکە ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:-
یەکەم: بانگهێشت و داواکاریی بۆ دەستپێکردنی دەستبەجێی دیالۆگ لە نێوان حکوومەتی فیدراڵیی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی و چاودێریی سەرۆکایەتیی کۆمار و پشتیوانیی لۆجیستیی نەتەوە یەکگرتوەکان بە ئامانجی هێنانەوە ئارای پەیوەندیی ئاسایی لە نێوان هەردوولا دا لەسەر بنەمای دەستوور و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی.
دووەم: داواکردنی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە و سەرکردە و نوێنەرانی کوتلە سیاسییەکان و دەسەڵاتی دادوەریی بە زووترین کات بۆ تاوتوێکردن و دەرکردنی یاساکنی هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە وادەی دەستوریی خۆیاندا.
سێیەم: داواکردن لە هەموو پێکهاتەکانی کەرکووک بۆ کۆبوونەوەی بە پەلە بە مەبەستی تاوتوێکردنی رێوشوێنەکانی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی پارێزگاکە بەو جۆرەی مافەکانی هەموو هاووڵاتییان و بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانیی زامن دەکات.
دوای کۆبوونەوەکەش مەعسوم و مالکیی و عەلاوی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانیان دایەوە سەبارە بە مەسەلە هەنوکەییەکان و هەڕەشە و کێشەکانی کە ئێستا رووبەڕووی وڵات بوونەتەوە.