Zana Natık Kerem
30 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2017
بەغدا ــ AA
سەركۆماری عێراق، فوئاد مەعسوم بەیاننامەیەكی لەبارەی پارێزگای كەركووك بڵاوكردەوە داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی پارێزگاكە كرد كە زمانی دیالۆگ و لێكتێگەیشتنی برایانە لەناو خۆیاندا زاڵ بكەن كە جێگەی پێزانینی هەمووان بووە لە هەردوو ئاستی نیشتمانیی و نێودەوڵەتیی كە گوزارشتكردنی هەستی بەرزی بەرپرسیارانەیە لەسەر هەموو ئاستەكان و پەرۆشییە بۆ پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتیی بنیادنەر، ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئەو پەیوەندییەكانی بەو ئاراستەیە چڕ كردووەتەوە.
فوئاد مەعسوم هەروەها داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد كە پابەندی پرەنسیبەكانی دەستور ببن، گرنگی جێبەجێكردنی مادەی ۱٤٠ی دەستووری دووپاتكردووەتەوە كە پەیوەستە بە ئایندەی كەركووك و ناوچە جێ ناكۆكەكانی دیكە كە حكوومەتی فیدراڵ لە ساڵی ۲٠٠٥ەوە پشتگوێ یان خستووە، هاوكات داوای لە حكوومەتی فیدراڵ كردووە دەست بكات بە جێبەجێكردنی ماددەی ١٤٠ و تەواوی ئەركەكانی لەو بارەیەوە رابپەڕێنێت وەك چۆن لە دەستووردا هاتووە.
لە كۆتاییدا، سەركۆماری عێراق داوای لە هێزەكانی سیاسی كرد كە ئەركی بەرپرسیارێتی سەرشانی خۆیان بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانیی جێبەجێ بكەن و هەروەها دووپاتیكردەوە كە گرنگە رزگاركردنی تەواوی خاكی وڵاتی لە تێرۆر رەچاو بكەن.