Zana Natık Kerem
08 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی رەتیکردەوە کە ھێزی بیانی شەڕکەر لە بنکەی ئاسمانی بەلەد باشووری پارێزگای سەڵاحەددین بوونیان ھەبێت و رایگەیاند، قسەکردن لەسەر ئەو پرسە، دوورە لە راستییەوە.
ئەمڕۆ شەممە قاسم ئەعرەجی بە یاوەری شاندێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق بە ئامانجی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی بنکەی ئاسمانی بەلەد، سەردانی بنکەکەی کرد.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی لە راگەیەنراوەکەدا رەتیکردەوە کە ھێزی بیانی شەڕکەر لە بنکەی ئاسمانی بەلەد باشووری پارێزگای سەڵاحەددین بوونیان ھەبێت و گوتی: "قسەکردن لەسەر ئەو پرسە، دوورە لە راستییەوە".
قاسم ئەعرەجی ئاماژەی بەوەیشداوە کە تەنھا ژمارەیەک کۆمپانیای بیانی بە ئامانجی چاککردنەوەی فڕۆکەکان لە بنکەی ئاسمانی بەلەد بوونیان ھەیە و گوتی: "ھێزی ئاسمانیی عێراق لە بنکەی ئاسمانی بەلەد، رۆڵێکی گرنگی دەگێرێت لە شەڕەکانی دژبە داعش".
ئەمەیش دوای ئەوە دێت، چەند رۆژێک لەمەوبەر سێ مووشەک ئاراستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد کرابوون کە دەکوترێت ھێزەکانی ئەمریکای تیایدا جێگیرکراوە.