Zana Natık Kerem
08 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
پارێزگاری دیالە، موسەننا تەمیمی رایگەیاند کە پلانی باش بە ئامانجی پاراستنی رەوشی ئەمنی پارێزگاکە دنراوە.
موسەننا تەمیمی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا باسی لەوەکردووە کە لە میانی چەند رۆژی رابردوودا و بە تایبەتیش دوای رووداوەکەی گوندی جیزانی باکووری رۆژھەڵاتی دیالە، ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە ناوچەکە ئەنجامداوە کە لە میانیدا ژمارەیەک حەشارگەی داعشیان خاپوورکردووە و ھەروەھا ژمارەیەک بۆمبی چێنراوشیان پووچەڵکردووەتەوە و گوتی:
"ھێزە ئەمنییەوەکان و حەشدی شەعبی، ھەوڵەکانیان بەچری بۆ پاراستنی ناوچەکانی باکووری جەلەولا و باکووری خانەقین خستووەتەگەڕ".
پارێزگاری دیالە، موسەننا تەمیمی باسی لەوەشکرد کە پلانی باش بە ئامانجی پاراستنی رەوشی ئەمنی پارێزگای دیالە دنراوە.
ئەمەیش لە کاتێکدایە کە لەئێستادا باس لەوە دەکرێت کە رەوشی ئەمنی پارێزگای دیالە بەھۆی ھێرشەکانی داعشەوە خراپ بووە، ھۆزەکانی پارێزگاکەیش بە بیانووی نەبوونی ئاسایش و پاراستنی گیانی خۆیان، چەکیان ھەڵگرتووە.