Ozhin Ramadhan Salih
08 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2021
کەرکووک - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق، ئەفسەرێکی سوپا کوژراو و چوار کەسیش برینداربوون.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە سوپای عێراق بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگەیاند کە ئەمڕۆ شەممە بۆمبێکی چێنراو لە ناوچەی زەرگە سەربە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق بە کاروانێکی ھێزەکانی سوپادا تەقیوەتەوە.
بە گوتەی سەرچاوەکە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، ئەفسەرێکی سوپا بە پلەی نەقیب بە ناوی سەلام عایدە کوژراوە و چوار کەسیش برینداربوون.

بەکاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی ھێزەکانی سوپای عێراقدا لەناوچەێ زەرگەی قەزای دووخورماتوو تەقیەوە و بەھۆیەوە ئەفسەرێک کوژرا و چوار کەسیش برینداربوون.
ناوچەی زەرگە رۆژئاوای قەزای خورماتوو سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، یەکێک لەو ناوچانەی کە جموجۆڵی زۆری چەکدارانی داعش تیایدا، بەدی دەکرێت و جگە لەوەیش ئەو ناوچەیە، بۆشایی ئەمنی لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکان درووست کردووە.