تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. هه‌زار و ٨٨ كه‌سی دیكه‌ له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٨١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١١ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە".

Heman Hussein Yaseen  | 08.05.2021 - نوێکردنەوە : 09.05.2021
ھەرێمی کوردستان.. هه‌زار و ٨٨ كه‌سی دیكه‌ له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٨١ كه‌س تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١١ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە

وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی چوار هه‌زار و ١٥٦ پشکنین، ٢٨١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە:‌ لە ھەولێر ١٨ حاڵەت، سلێمانی ٥٣ حاڵەت و، دھۆک ٢١٠ حاڵه‌ت تۆماركراون.

وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە سێ حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر، دوو حاڵه‌ت له‌ پارێزگای سلێمانی، شه‌ش حاڵه‌ت له‌ پارێزگای دهۆك بووه‌.


لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٨٨ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٥٥ ھەزار و ٩٤٩ حاڵەت کە لەو ژمارەیە چوار ھەزار و ٩٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن