Heman Hussein Yaseen Yaseen
10 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2019
ھەولێر - AA
سەرۆکی فڕاکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان، ئایدن مەعروف رایگەیاند "کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ راوێژکاری بوو، لەسەر ئەوە رێککەوتین کە بەپێی رێژەی نوێنەرایەتی فراکسیۆنەکان دابەشکردنی ئەندامان لەسەر لیژنەکان هەبێت و ئێمە وەکو پێکهاتەی تورکمان لە شەش لیژنەداین، دوو لەم لیژنانە 'دارایی و یاسایی' لیژنەی سیادین".
ئایدن مەعروف بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "رۆژی سێشەممە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان هەیە و متمانە بە لیژنەکان دەدرێت".
رۆژی ٢٦ی مانگی شوباتی رابردوو، پەرلەمانی کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجامدا و تیایدا لیژنەی یاسایی ھەڵبژێردرا.
لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی کوردستان بریتین لە لیژنەکانی؛ كاروباری یاسایی، دارایی و كاروباری ئابووری، پێشمه‌رگه و ناوخۆ، كشتوكاڵ و ئاودێری، په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه، شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسیی، په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی، ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، وزە و سامانه سروشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بارزگانی، شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان، رۆشنبیری و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان، ده‌ستپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت.