Muhammed Ali Kamal
08 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2023
هه‌ولێر-AA
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی جه‌ژنی قیامه له كریستیانه‌كان ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامی پیرۆزبایی مه‌سرور بارزانی به بۆنه‌ی جه‌ژنی قیامه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه:
"بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیحه‌وه، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کریستیانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و شادی و خۆشی‌دا رۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن".
مه‌سرور بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا هیوای خواستووه لەو بۆنەیەدا كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و گەلانی جیهان بە گشتی گەشە بکات و ئاشتی و ئارامی سەقامگیر ببێت.