Hemn Baban
09 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2017
هه‌ولێر-AA
سه‌ربازه‌كانی سوپای عێراق ده‌ستییان له پهلهپیتكهكانییان نابێته‌وه، به‌شێكیان ئێستا تهقهكانییان بۆ دوژمنهكانییان نییه، بۆ ده‌ربڕینی خۆشییه.
لێدوانی فەرماندە سه‌ربازییه‌كانی عێراق و به‌دیاریكراویش ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به شه‌ڕی یه‌كلاییكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ داعش" شه‌ڕی مووسڵ" ئاماژە بەوە دەکەن کە هێشتا نزیكه‌ی دووسه‌د چه‌كدارێكی ئه‌و گرووپه له كۆتاییه‌كانی مووسڵ شه‌ڕ ده‌كه‌ن و هێنده‌یان نه‌ماون یان بكوژرێن یان به خنكان له‌و رووباره‌ی چه‌ند ده مه‌ترێك لێیه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌كه‌ن كۆتاییان بێ پێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و له دووری چه‌ند سه‌د مه‌ترێكی كه‌م له چه‌كدارانی داعش و له‌و دیوی گه‌ڕه‌كی نورییه‌وه به‌شێك له‌سه‌ربازه‌كانی عێراق وه‌كو چۆن جلهسهربازییهكانییان داناوه و به‌بزه و" ته‌قه‌ی خۆشی" ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن ده‌گێڕن.
لێره كه چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م له رووباری دیجله‌وه دووره، سه‌ربازه‌كانی عێراق پهنجهكانییان له‌سه‌ر په‌له‌پیتكه‌ی تفهنگهكانییانهوه راهاتووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌شێكی ئه‌وان بۆ خۆشی ته‌قه‌یان بە ئاسماندا ده‌كرد، كه له عێراق زۆر جار ته‌قه‌كردنه ئاسمان واته ده‌بڕینی خۆشی و ئاره‌زوو و سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌یه‌نێت.
لێره له‌نێو سه‌ربازه‌كان به دانیشتنه‌وه و به هه‌ڵسانه‌وه ترسمان له كامێراكانمان بوو، ئێمه له‌نێو ئه‌و قه‌وانانه‌ی له لووله‌ی تفهنگهگكانهوه ده‌رده‌چوون گیرمان خواردبوو، چه‌ند جارێكیش قه‌وانه سه‌رشێته دهرپهڕیوهكان به‌ر خۆمان و كامێراكانیشمان كه‌وتن.
داعش یه‌كێكه له رێكخراوه سه‌له‌فی جیهادییه‌كانی جیهان، توانی به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ببێـته رێكخراوی جیهانی و له كرده سه‌ربازییه‌كاندا به به‌رده‌ستخستنی توانای ئابووری زۆر رێكخراوی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی خۆی وه‌كو قاعیده تێپه‌ڕێنێت، ئه‌م گرووپه له ساڵی 2014 دوای نزیكه‌ی سێ ساڵ له دامه‌زراندنی توانی به‌شێكی سووریا كۆنتڕۆڵ بكات و یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراقیشی خسته ژێر ركێفی خۆی و كۆنترۆڵكردنی بۆ مووسڵ له 10ی حوزه‌یرانی ئه‌و ساڵه وایكرد ئه‌م رێكخراوه ده‌ست به‌سه‌ر سه‌دان ملیۆن دۆلار و ده‌یان بیره نه‌وتدا بگرێت كه بوون به بڕبڕه‌یه‌كی باش بۆ خۆ راگرتنی.
ئێستا دوای نزیكه‌ی هه‌شت مانگ له‌ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی نه‌ینه‌وا لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، ئه‌و رێكخراوه له شكستی ته‌واوه‌تی نزیك بووه‌ته‌وه و ئه‌و رووبه‌ره هه‌زاران كیلۆمهترییهی له‌به‌رده‌ستیدا بوو بۆ چه‌ند سه‌د مه‌ترێكی كه‌م كه‌مبووه‌ته‌وه و كۆتاییه‌كه‌ی له‌رووی خاكه‌وه به ته‌واوبوو داده‌نرێت.
ئه‌و سه‌ربازانه كه له باشووری عێراقه‌وه هاتوون، به‌شێكیشیان هی پارێزگای نه‌ینه‌وا و هی ناوه‌ڕاستی عێراقیشیان تێدایه و هه‌موو پێكه‌وه تێكه‌ڵ بوون و پێش حكوومه‌تی عێراق ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی خۆیان گێڕا.
به‌ده‌م گوتنی سروود و گۆرانی و خۆبادانه‌وه ئه‌مان به تێكشكانی "گه‌وره‌ترین دوژمنی مرۆڤایه‌تی" له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا ته‌واو دڵخۆشن و ئه‌وه‌ش به رووخساریاندا دیاره، پێشیان وایه به‌و سه‌ركه‌وتنه رۆحی هاوڕێكانییان كه بوونه‌ته قوربانی و نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵیاندا ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ببینن شاد ده‌بێت.
عه‌لی، گه‌نجێك بوو له كۆتایی بیسته‌كانی ته‌مه‌نیدایه و خه‌ڵكی پارێزگای زیقاره له باشووری عێراق، پاش لێبوونه‌وه‌ی له ته‌قه‌كردن گوتی "سه‌ركه‌وتین، ئێستا شه‌ڕی ئێمه له‌گه‌ڵ داعش له‌چه‌ند مه‌ترێكدا ماوه، ده‌بێت یان بكوژرێن یان بخنكێن بژارده‌ی دیكه‌شیان نییه".
له‌نێو ئه‌م گۆڕه‌پانه‌ی گه‌ڕه‌كی نوری له‌پاڵ سه‌ربازه‌كاندا ئاڵایه‌كی عێراق به‌رزكراوه‌ته‌وه، قافڵه‌یه‌كی خۆراك و میوه كه له نه‌جه‌فه‌وه به‌ڕێ كه‌وتبوون، هه‌بوون، ئه‌مان كه وێنه‌كانی مه‌رجه‌عی شیعه‌كان، عه‌لی سیستانی‌یان به ئۆتۆمبیلهكانییانهوه لكاندبوو به‌شداریی خۆشییه‌كانی سه‌ربازه‌كان بوون.
لێره به سه‌دان فیشه‌ك ته‌قێنران، هه‌مووشی به قسه‌ی یه‌كێك له سه‌ربازه‌كان بۆ ده‌بڕینی ئه‌و خۆشییه‌یه كه له دڵنیادا هه‌یه به ته‌واو له‌ناوچوونی داعش.