Cemal Sargati
24 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2017
سلێمانى-AA
ئه‌و شۆفێرانه به مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانیان له ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه هاتبوونه شارى سلێمانى له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.
ئه‌وان ئاماژه‌یان بۆئه‌وه‌كرد کە له ئێستادا به بڕیارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كورردستان هه‌نارده‌كردنى چیمه‌نتۆى فهل بۆ هه‌رێمى كوردستان قه‌ده‌غه‌كراوه.
مه‌رزى په‌روێزخان ده‌كه‌وێته ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه و، رۆژانه له‌و مه‌رزه‌وه ئاڵوگۆڕ به شمه‌ك و کەلوپەل ده‌كرێت، شۆفێرانى بارهه‌ڵگرى ئه‌و مه‌رزه كارى هه‌نارده‌كردنى چیمه‌نتۆى فهل ده‌كه‌ن له وڵاتى ئێرانه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان و له ئێستاشدا به بڕیارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌نارده‌كردنى چیمه‌نتۆى فهل راگیراوە.
سیروان عه‌بدولقادر کە ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له‌و مه‌رزه كارده‌كات بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتی: "ئێمه نزیكه‌ى دووسه‌د شۆفێرێن ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له‌و مه‌رزه كارده‌كه‌ین، ئێستاش له گه‌رمیانه‌وه هاتووینه‌ته شارى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى داوا كارییهكانمان بگه‌یه‌نینه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار".
گوتیشى: "ئه‌و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگرانه‌ى كه ئێمه كارى پێده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ چه‌ند خێزانێك پێكه‌وه توانیوومان بیكڕین و كارى پێ بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ى له مه‌رزه‌كه‌دا كارى هه‌نارده‌كردنى چیمه‌نتۆى فهلمان ده‌كرد، به‌ڵام له ئێستادا له لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێگه نادرێت ئه‌و چیمه‌نتۆیه هه‌نارده بكرێت ئه‌وه‌ش ئێمه‌ى بێكار كردووه".
ئه‌و گوتی: "وه‌ك شۆفێران بژێوى ژیانمان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یه به‌ڵام له‌و كاته‌وه كه رێگه‌مان ناده‌ن كارى هه‌نارده‌كردنى چیمه‌نتۆى فهل بكه‌ین بێكار بووین، بۆیه ئێمه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر هه‌ر ناهێڵن ئه‌و كاره بكه‌ین با رۆژانه چه‌ند شۆفێرێك كاربكات بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش بێكار نه‌بین".
سیروان عه‌بدولقادر گوتیشی: "ئێمه له سنوورى ئێداره‌ى گه‌رمیان داواكاریه‌كانمان گه‌یانده لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌بووه بۆیه ئه‌مڕۆ هاتینه به‌رده‌م نووسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌روه‌ها مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان تاوه‌كو گوێ له داوكارییهكانمان بگرن و داواكارییه‌كانمان بۆ جێبه‌جێ بكرێت".
هه‌روه‌ها شۆفێرعهلى كه‌مال گوتى: "داوا له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین كه ئه‌و گرفته‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه له ئێستادا نزیكه‌ى 5 هه‌زار خێزان بژێوى ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌م كارهیە و ئێمه نامانه‌وێت نان بڕوامان بكه‌ن".