Zana Natık Kerem
24 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2017
نەینەوا ــ AA
ئەفسەری فڕۆكەوان لە هێزی ئاسمانی عێراق، موقەدەم مەعن عەبدوڵڵا رایگەیاند كە بە هۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی، ١١ چەكداری رێكخراوی داعش لە بەشی راستی مووسڵ كوژران كە یەكێكیان سەركردەیە لە رێكخراوەكە.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، مەعن عەبدوڵڵا گوتی: " فڕۆكەیەكی جۆری ئێف ١٦ی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی، خانوویەكی لە گەڕەكی زەنجیلی بەشی راستی مووسڵ بۆردومان كرد كە تیایدا داعش لەگەڵ چەكدارانی كۆبوونەوەی ساز كردبوو".
ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەشدا كە بە هۆی بۆردومانەكەوە، بەرپرس بەناوی ئاراستەكردن و راهێنانی دەروونی داعش لەگەڵ ١٠ چەكداری دیكەی رێكخراوەكە كوژران و خانووەكەش خاپوور بوو.
ناوبراو باسی لەوەشكرد كە هەر بە هۆی بۆردومانەكەوە مەدەنییەك كوژرا و منداڵێكیش بریندار بوو.