Zana Natık Kerem
10 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
دوای بانگەوازەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بۆ سازکردنی گفتوگۆیەکی نیشتمانیی لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەرکردنێکی ریشەیی بۆ سەرجەم کێشە و ناکۆکییەکان، رەوتی سەدر بە سەرکردایەتی موقتەدا سەدر داوای کرد کە گفتوگۆیەکی چازکسازیی ساز بکرێت، بەڵام بەو مەرجەی گفتوگۆکە لەژێر سەرپەرشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئەنجام بدرێت.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی سەرکردەی رەوتی سەدر، حەیدەر جابری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ژمارەیەک لایەنی سیاسیی بەو ئاراستەیە کار دەکەن کە خراپەکارانی نێو خۆپیشاندانەکان بۆ مەرام و بەرژەوەندی خۆیان بەکار بھێننن و داوای لە حکوومەتی عێراق کرد کە ھەوڵی زیاتر بدات بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و شکۆی دەوڵەت.
حەیدەر جابری ئاماژەی بەوەیشدا کە ئەوان داوا دەکەن گفتوگۆیەکی چازکسازیی ساز بکرێت، بەڵام بەو مەرجەی گفتوگۆکە لەژێر سەرپەرشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ئەنجام بدرێت.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی داوای سازکردنی گفتوگۆیەکی نیشتمانیی کردبوو، ئەوەیش بەئامانجی گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە یەکپارچەیی خاکی عێراق بپارێزێت و کێشە کەڵەکەبووەکان بەشێوەیەکی ریشەیی چارەسەر بکات.