Mohammed Baqi Hussein
20 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2016
رێککەوتننامەی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی توركیا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، له په‌رله‌مانی توركیا په‌سه‌ندكرا.
به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كه ئیسرائیل بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له رووداوه‌كه‌ی كه‌شتیگه‌لی مەڕمەڕە (31ی ئایاری 2010) كوژران، بڕی 20 ملیۆن دۆلار ده‌خرێته سەر حسابێكی بانكی كه له‌لایه‌ن توركیاوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كرێته‌وه.
بڕیاره توركیا له‌ڕێگه‌ی کەناڵی دیپلۆماسییه‌وه ئه‌و ژماره حسابه بگه‌یه‌نێت به ئیسرائیل و له‌ماوه‌ی 25 رۆژدا ئه‌و بڕه پاره‌یه بخرێته سەر حسابهكهوه.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئیسرائیل و ئه‌وانه‌ی به‌ناوی ئیسرائیله‌وه له رووداوه‌كه‌ی ماڤی مەڕمەڕە ههڵسوكهوتنیان كردبوو یان هاووڵاتیانی ئیسرائیلی، له هه‌موو ئه‌و سزا یاساییانه ده‌به‌خشرێن كه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی توركیا یان زیانلێكه‌وتووانی رووداوه‌كه له‌سه‌ریان تۆماركردبێتن یان تۆماری بكه‌ن.
ئه‌م رێككه‌وتنه دوای ئه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه هه‌ردوولا دوایین نووسراوی خۆیان سه‌باره‌ت به په‌یڕه‌وی یاسایی ناوخۆی خۆیان پێشكه‌شی یه‌كتر بكه‌ن.
له په‌رله‌مانی توركیا دوای په‌سه‌ندكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئیسرائیل و توركیا، پڕۆژه‌یاسای تایبه‌ت به رێككه‌وتنی توركیا و ڤه‌نزوێلا له‌بواری وزه‌دا په‌سه‌ندكرا.