سياسەت

راگەیەنراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەوە

- ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان: "ھۆشداری دەدەینە ھەموو ئەو لایەن و کەسانەی کە بە داڵدەدانی تاوانباران یاخود دەستوەردان لە رێرەوی یاسا، زەمینە بۆ پەرەسەندنی تاوان و دیاردەی دزێو خۆش دەکەن".

Hemin Hüseyin  | 24.06.2018 - نوێکردنەوە : 25.06.2018
راگەیەنراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەوە

Arbil

هەولێر-AA

ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بە زیادکردنی رێژەی تاوان لە ھەرێمی کوردستان دەکات کە بووەتە جێی نیگەرانی ھاووڵاتییان.

لە راگەیاندراوەکەدا ھاتووە: "بە پێی ئامارەکان ماوەیەکە رێژەی تاوان لە شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە و ئەوەش بووەتە جێگەی نیگەرانیی ھاووڵاتییانمان. بۆیە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بە ھاوکاری و ھەماھەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەوانەش وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی پێشمەرگە، لێژنەی ئەمنیی پارێزگاکان و گشت دامەزراوەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم، دەستی بەجێبەجێکردنی رێککارە پێویستەکان کردووە بۆ ئەوەی بە توندی رووبەڕووی سەرپێچیکەران و تاوانباران ببنەوە".

لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا، ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ھۆشداری دەداتە ھەموو ئەو لایەن و کەسانەی کە بە داڵدەدانی تاوانباران یاخود دەستوەردان لە رێرەوی یاسا زەمینە بۆ پەرەسەندنی تاوان و دیاردەی دزێو خۆش دەکەن و داواش لە ھەموو لایەک دەکەن کە ھاوکار بن بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان وەک ھەمیشە نموونەی ئارامی و سەقامگیری بێت و ھاووڵاتیانیش دڵنیا دەکاتەوە کە رێگە نادەن ئاسایشی ھەرێم و ئارامیی ژیانییان بکرێتە قوربانیی بەرژەوەندی یان کەمتەرخەمیی ھیچ کەس و لایەنێک.

هەر لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، زۆر بە وردی بەدواداچوونی ھەموو ئەو رێککارانە دەکات کە لەم ماوەیەدا بۆ بنبڕکردنی ئەو دیاردە دزێوانە دەگیرێنە بەر.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın