Mustafa Kurt
24 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2018
ئانتالیا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره هه‌ستیارترین هه‌ڵبژاردنی مێژووی توركیایه و گوتی: "ئینشائه‌ڵڵا بۆ گه‌ل، وڵات و دهوڵهتەكهمان دەبێتە مایەی خێروخۆشی".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ هولیای هاوسه‌ری له خوێندنگه‌ی ئایشهن جه‌نگیز له شاری ئانتالیا ده‌نگیدا.
له لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌وانان، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنیان به‌ڕێوه‌بردووه و داوای ده‌نگی ده‌نگده‌رانیان كردووه.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "ده‌نگماندا. به سیستمێكی نوێی حكوومه‌ته‌وه چووینه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه. هه‌ستیارترین هه‌ڵبژاردنی مێژووی توركیایه. ئینشائه‌ڵڵا بۆ گه‌ل، وڵات و دهوڵهتەكهمان دەبێتە مایەی خێروخۆشی. ئومێده‌وارم ببێته مایه‌ی سه‌قامگیریی و گه‌شه‌ی زیاتر".
دوای كه‌مێك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و هاووڵاتییانیانهی بۆ ده‌نگدان له بنكه‌كه بوون، مەولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی خوێندنگه‌كه‌ی به‌جێهێشت.