Sangar Hamad Azeez
28 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە - AA
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا، بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوویەوە.
کۆبوونەوەکە کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار ئەنجامدرا لە کاتژمێر ١٤:٥٥ خولەک دەستیپێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیلو و فەرماندەی گشتی جەندرمە، جەنەراڵ یاشار کەمال بەشدارن.
چاوەڕوان دەکرێت تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتی بێت لە بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ، پەکەکە، داعش، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و بارودۆخی ئەمنی ناوەوە و دەرەوەی تورکیا.