Fahrettin İbrahim
08 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2017
هەولێر - AA
لە هەوڵیری پایتەختی هەرێمی کوردستان، سەرۆكی هەرێم مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆكوەزیرانی عێراقی حەیدەر عەبادی و شاندێكی یاوەری كرد.
بە پێی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەكەدا باس لە دوایین پێشڤەچوونە مەیدانییەكانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای شاری موسڵ كرا و هەردوولا پیرۆزبایی سەركەوتنە سەربازییەكانی دژی داعشیان لە یەكتر كرد و پێزانینیان هەبوو بۆ هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوپای عێراقی و جەختیش لە پتەوتركردنی ئەو هەماهەنگییە كرا لەپێناو مسۆگەركردنی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی شێوازەكانی دیكەی تیرۆر لەدوای تێكشكاندنی داعش.
بە پێی ئەم هەواڵە، هەر لەو دیدارەدا قۆناغی دوای داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەهەندەكانی دیكەی هزری تیرۆر تاوتوێ كرا، هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە.
لە کۆتایی هەواڵەکدا هاتووە "پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پڕۆسەی سیاسیی عێراق تەوەرێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیە بوو".