Mazın Asad
07 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لەبارەی کۆبوونەوەی ھەرسێ سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، رووسیا و ئەمریکا لە ئانتاڵیا: "ئەگەر ھەماھەنگی دەستەبەر نەکرێت، ئەوا مەترسی پێکدادان دروست دەبێت کە ھیچ ئارەزووی ناکەین. ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ و بەیانی کە بەردەوام دەبێت، دەستەبەرکردنی ھەماھەنگسازییە بە باشترین شێوە لەکاتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە (منبج) و چۆنیەتی دەستێوەرنەدانی لایەنەکان لە ئۆپەراسیۆنەکان و روونەدانی ھەر رووداوێکی نەخوزراوە. ئەمە شتێکی پێویستە".

دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم و سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری ئوردن خانی ئەلمولکی لە کۆشکی چانکایا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش ساز کرا.
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی کۆبوونەوەکانی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، تورکیا و رووسیا لە شاری ئانتاڵیا کە "ئایا دوای کۆبوونەوەکە ھەنگاو بۆ پاککردنەوەی منبج دەھاوێژرێت؟ چاوەڕوانی تورکیا لەم کۆبوونەوەیە چییە؟" یڵدرم لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوە دا کە لە پێناو پاککردنەوەی رێکخراوانی تیرۆریستی لە سووریا پێویست بە ھەماھەنگییەکی باش ھەیە و زیاتر گوتیشی: "چونکە لە ناوچەکەدا وڵاتێکی زۆر ھەیە و بۆیە پێویست بە پاککردنەوەی داعش، یەپەگە/پەیەدە و ئەلنوسرە و رێکخراوە تیرۆریستییە ھاوشێوەکانی ئەوان ھەیە. ئەگەر ھەماھەنگی دەستەبەر نەکرێت، ئەوا مەترسی پێکدادان دروست دەبێت کە ھیچ ئارەزووی ناکەین. ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ و بەیانی کە بەردەوام دەبێت، دەستەبەرکردنی ھەماھەنگسازییە بە باشترین شێوە لەکاتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە (منبج) و چۆنیەتی دەستێوەرنەدانی لایەنەکان لە ئۆپەراسیۆنەکان و روونەدانی ھەر رووداوێکی نەخوزراوە. ئەمە شتێکی پێویستە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "تیرۆریستان ھەڕەشەی ھاوبەش و دوژمنی ھاوبەشن کە ئاسایشی ناوچەکەیان تێکداوە و بوونەتە ئاستەنگ لەبەردەم رێکاچاریەکی سیاسی یەکجارەکی بۆ ئاشتی لە سووریا. بێ جیاکاریکردن لەنێوان رێکخراوە تیرۆریستییەکان پێویستە بە پێداگیرییەوە بەرەنگاری ھەموویان ببینەوە. لەمبارەیەوە ئوردن و تورکیا وەک یەک بیردەکەنەوە. پێویستە کاتێک ھێزەکانی ھاوپەیمانان یان ئێران یاخود تورکیا کە چالاکی لەم جۆرە ئەنجام دەدەن لە ھەماھەنگییەکی پتەو دابین. ئێمە وەکو تورکیا لەپێناو ھێنانەدی ئەمە پێشەنگایەتی دەکەین، تاکو ئەو رووداوە ناخۆشانەی لە رابردوو روویان داوە دووبارە نەبنەوە".