Cemal Sargati
07 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2017
له 7 ئادارى ساڵى 1991 هاووڵاتییانى شارى سلێمانى له به‌رامبه‌ر زوڵم و سته‌مى حكوومه‌تى به‌عس راپه‌رینیان ئه‌نجام دا و توانیان شكست به‌حكوومه‌تى ئه‌و كاته‌ى عێراق بهێنن. له ئێستاشدا 26 ساڵ به‌سه‌ر راپهرینهكهدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ره‌ى خه‌ڵك كه خۆی له چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و مامۆستایان و خه‌ڵكى شارى سلێمانى ده‌بینێته‌وه له به‌رده‌م مۆزه‌خانه‌ى نیشتیمانى ئه‌منه سووره‌كه چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى به‌ره‌ى خه‌ڵك، نه‌به‌ز بابان بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "ئێمه وه‌ك به‌ره‌ى خه‌ڵك هه‌ستاوین بهیادكردنهوهى راپه‌رینه‌كه‌ى شارى سلێمانى كه 26 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاووڵاتییان له دژى حكوومه‌تى به‌عس راپه‌رینیان كرد، چونكه حكوومه‌تى ئه‌و كاته زوڵمى زۆرى له گه‌لى كورد ده‌كرد و هه‌میشه هه‌وڵى له ناوبردنى ده‌دا".
گوتیشى: "له‌م چالاكییه‌ى ئه‌مڕۆماندا هاووڵاتییان خۆیان له‌سه‌ر راپه‌رینه قسه‌ى خۆیان ده‌كه‌ن كه چۆن ئه‌و راپه‌رینه دروست بووه و چۆن توانرا لە شارى سلێمانى راپه‌رین بكرێت بۆیه هاووڵاتییان خۆیان له‌م چالاكییه‌دا باسى دروستبوونى راپه‌رین ده‌كه‌ن له شاره‌كه‌دا تاوه‌كو چینى گه‌نجان له بیریان نه‌چێته‌وه كه چۆن شارى سلێمانى راپه‌رینى كردووه".