Zana Natık Kerem
06 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2017
نەینەوا ــ AA
فەرماندەی هێزەكانی دژە تیرۆر، فەریق روكن عەبدلوەهاب ساعدی رایگەیاند كە هێزەكانیان توانیویانە، ١٠ خۆكوژی داعش لە ناوچەی مووسڵی كۆن بكوژن.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، عەبدلوەهاب ساعدی گوتی: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە میانی پێشڕەوییەكانیاندا لە ناوچەی مەیدان ناوچەی مووسڵی كۆن هێزەكانمان، ١٠ خۆكوژی داعشیان كوشت".
فەرماندەی هێزەكانی دژە تیرۆر، فەریق روكن عەبدلوەهاب ساعدی باسی لەوەش كرد كە هێزەكانی دژە تیرۆر تەنها ١٠٠ مەتریان ماوە بگەنە لێواری رۆژئاوای رووباری دیجلە.
عەبدلوەهاب ساعدی ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لە ئێستادا شەڕو پێكدادانەكانی نێوان هێزە عێراقییەكان و داعش لە ژمارەیەكی كەمی كۆڵانەكانی ناوچەی مووسڵی كۆن روو دەدەن.
ناوبراو گوتیشی: "چەكی ئێستای داعش لە ناوچەی مووسڵی كۆن تەنها خۆكوژ و قەناسبەدەستەكانە".