Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
10 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
خه‌دیجه جه‌نگیز، ده‌ستگیرانی رۆژنامەوانی سعوودیی بێسەروشوێن، جه‌مال خاشقچی، له گوتارێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ئه‌مریكی رایگه‌یاند: "ئەوە راستییەکە کە جەمال چووە ناو ئەو باڵەخانەیە و هیچ بەڵگەیەک سەبارەت بە هاتنە دەرەوەی لە ئارادا نییە".
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی جه‌مال خاشقچی دەستگیرانی، كه دووی تشرینی یه‌كه‌م سه‌ردانی كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه‌ی له ئیستانبوڵ كرد و، پاش ئه‌وه هه‌واڵی لێی نییه، خەدیجە جەنگیز گوتارێكی بۆ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست نووسی.
لە گوتارکەیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه له‌گه‌ڵ خاشقچی سه‌رقاڵی هاوسه‌رگیری بوون و بۆ دواین كاری فه‌رمیی چوونەتە كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ، به‌ڵام لەوکاتەوە هه‌واڵی له ده‌ستگیرانه‌كه‌ی نییه.
- "گومانی نه‌بوو له‌وه‌ی له ئاسایشدایه"
خه‌دیجه جه‌نگیز رایگه‌یاندووە: "جه‌مال گوتی كه زیانگه‌یاندن به خه‌ڵكی له نوێنه‌رایه‌تییه‌كی دیپلۆماسی، ده‌ستگیركردنیان یان ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان ده‌بێته پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تا ئه‌مڕۆ له مێژووی توركیادا شتێكی له‌و شێوه‌یه رووینه‌داوه. هه‌ربۆیه گومانی له‌وه نەبوو کە له‌ناو كۆنسوڵخانه‌ی وڵاتی دایكی خۆی، کە کۆنسوڵخانەی سعوودیهیە، له ئاسایش‌دا ده‌بێت، چووه ژووره‌وه".
خه‌دیجه جه‌نگیز جه‌ختی لهوەكردهوه كه دوای سێ كاتژمێر چاوه‌ڕوانیی له ده‌ره‌وه‌ی کۆنسوڵخانەکە، ترس و دڵه‌ڕاوكێ دایگرتووە.
باسی لەوەشکردووە کە کاتێک پرسیاری دەستگیرانەکەی لە کارمەندانی کۆنسوڵخانەکە کردووە "ئەو وەڵامەی وەرمگرتەوە زیاتر نیگەرانی کردم، چونکە پێیان وتم جەمال باڵەخانەکەی جێهێشتووە. ئەوە راستییەکە کە جەمال چووە ناو ئەو باڵەخانەیە و هیچ بەڵگەیەک سەبارەت بە هاتنە دەرەوەی لە ئارادا نییە".
دەستگیرانەکەی جەمال خاشقچی راشیگەیاندووە:
"بوومە شایەتحاڵی کارەکانی کاربەدەستانی تورکیا کە لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکەیان دەکرد. دڵنیام لە تواناکانی کاربەدەستانی حکوومەتی تورکیا (لەبارەی چارەسەرکردنی ئەم بابەتە). لە ئێستاشدا تکا لە سەرۆک ترەمپ و هاوسەرەکەی، میلانیا ترەمپ دەکەم، هاوکار بن بۆ ئەوەی رۆشنایی بخرێتە سەر ونبوونی جەمال".
خەدیجە جەنگیز سەبارەت بە ونبوونی جەمال بانگەوازی لە حکوومەتی ریاز کردووە و لە گوتارەکەیدا نووسیویەتی: "ئەمە جگە لەوەی داوا لە سعوودیە، بەتایبەت شا سەلمان و شازادە محەمەد بن سەلمان دەکەم هەستیاریی لەوبارەیەوە نیشانبدەن و تۆماری کامێراکانی کۆنسوڵخانەکە بڵاوبکەنەوە".
رۆژنامەوانی سعوودیی و نووسەر لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی، جەمال خاشقچی، کە رۆڵی گەورەی لە رۆژنامەی وەتەندا هەبووە کە سەکۆیەتی گرنگی ریفۆرمخوازە سعوودییەکانە و وەک یەکێک لە کاریگەرترین رۆژنامەوانەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەناسرێت، رۆژی دووی تشرینی یەکەم سەردانی کۆنسوڵخانەی سعوودیەی لە ئیستانبوڵ کرد و لەو کاتەوە تا ئێستا بێ سەروشوێنە.