Sangar Hamad Azeez
11 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی کۆشکی سپی سارا ساندەرز رایگەیاند کە سێ کەس لە کابینهکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنیان لەگەڵ شازادەی سعوودیە شا محەمەد بن سەلمان ئەنجامداوە و پێیان راگەیاندووە کە لە بابەتی لێکۆڵینەوە لە بێسەروشوێنبوونی رۆژنامەنووسی سعوودی و کارمەندی واشنتۆن پۆست جەمال خاشقچی، به شەفافی کارەکان بڕوێنن.
ساندەرز سەبارەت بە لێکۆڵینەوە و چاودێریکردن حکوومەتی ئەمریکا بۆ کەیسی بێسەروشوێنبوونی جەمال خاشقچی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
ناوبراو گوتی: "هەریەک لە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی جۆن بۆڵتۆن، گەورە راوێژکاری کۆشکی سپی جەیرد کوشنەر و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ لەبارەی کەیسی بێسەروشوێنبوونی جەمال خاشقچیەوە پەیوەندی تەلەفۆنیان لەگەڵ شازادەی سعوودیە شا محەمەد بن سەلمان ئەنجامداوە".
راگەیەندرا کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان داواکراوە کە سعوودیە لەو بارەیەوە زیاتر شەفافانە هەنگاو بنێت.