Hasan Esen,Hemın Othman Mohammed
30 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2017
بڕۆكسل - AA
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جێمس ماتیس رایگەیاند كه ناتۆ زۆر به‌خێرایی سه‌ربازانی له ئه‌فغانستان كشانده‌وه، پێویسته كاره‌كه‌ی له‌و وڵاته به نیوه‌چڵی به جێ نه‌هێڵیت، ئه‌گه‌رنا به پێچه‌وانه‌وه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه رێكخراوی تاڵیبان تۆڵه بكاته‌وه.
ماتیس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی ناتۆدا، یەنس ستۆلتنبێرگ هه‌مان بۆچوونی نه‌بووه.
گوتیشی: "كاتێک ته‌ماشای رابردوو ده‌كه‌یت، ده‌بینیت كه سه‌ربازانمان زۆر به شێوه‌یه‌كی خێرا كشاندووه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هاوبیریهك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژماره‌ی سه‌ربازانمان كه‌مێك خێرا كه‌مكردووه‌ته‌وه".
ماتیس باسی له‌وه كرد كه كه‌مێك بۆشایی له‌و باره‌یه‌وه دروست بوو و گوتی: "وڵاتان خێراییان زیاد ده‌كات. له ئێستادا لەسەدا 70ی ئه‌و بۆشاییه‌مان پڕكردووه‌ته‌وه و، زۆر گه‌شبینیشم بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی ماوه‌ته‌وه".
ماتیس هیچ زانیاریه‌كی نه‌خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به وادەی كۆتایی هاتنی ئه‌ركی ناتۆ له ئه‌فغانستان. ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ناتۆ به‌ڵێنی ئازادی به گه‌لی ئه‌فغان داوه له ترس و تیرۆر، له‌به‌رئه‌وه پێویسته كاری ئازادی له تیرۆر له نیوه‌دا جێنه‌هێڵدرێت.