Fahrettin İbrahim
30 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2016
خۆپێشاندەران و لایەنگرانی موقتەدا سەدر سنوورەكانی ناوچەی سەوزیان بەزاند و چوونە نێو باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
چوونە نێو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق دوای گووتارەكەی موقتەدا سەدر هات كە ئەمرۆ لە شاری نەجەف پێشكەشی كرد و داوای راپەرین و خوپێشاندانی جەماوەری كرد.
بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا بەهۆی پشێوی و ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەی سەوزی بەغدا ئەگەر گەڕانەوەی پەرلەمانتارە کوردەکان لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان هەیە.