خولوسی ئاکار: "له باكووری سووریا و عێراق له كوێ تیرۆریستانی لێ بوون، چوین"
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار: "له باكووری سووریا و عێراق له كوێ تیرۆریستانی لێ بوون، چوینه بنجوبناوانیان و حه‌شارگه‌كانیانمان به‌سه‌ردا رووخاندن. چووینه ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌گوترا سه‌ربازان ناتوانن بۆی بچن و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌وه".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند "له باكووری سووریا و عێراق له كوێ تیرۆریستانی لێ بوون، چوینه بنجوبناوانیان و حه‌شارگه‌كانیانمان به‌سه‌ردا رووخاندن. چووینه ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌گوترا سه‌ربازان ناتوانن بۆی بچن و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌وه".
خولوسی ئاكار له میانی به‌شداریكردن له چالاكییه‌كانی "Ateş Serbest-2020" كه له ناوچه‌ی مانۆڕ و تاقیكردنه‌وه‌ی جه‌نه‌راڵ ناهید شه‌نئۆغڵو له پۆڵاتڵی به‌ڕێوه‌چوو گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر گوتی: "له باكووری سووریا و عێراق له كوێ تیرۆریستانی لێ بوون، چوینه بنجوبناوانیان و حه‌شارگه‌كانیانمان به‌سه‌ردا رووخاندن. چووینه ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌گوترا سه‌ربازان ناتوانن بۆی بچن و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌وه".
خولوسی ئاکار دەربارەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و دەریای ئیجە گوتی: "ئێمە دراوسێکانمان بۆ گفتوگۆکردن بانگێشت دەکەین. وەرن پێکەوە کۆببینەوە و لە چوارچێوەی یاساکاندا ئەم بابەتانە چارەسەر بکەین. سێ لایەن سنووری خۆیان بەزاندوە و کار بۆ دانانی کۆمەڵێک یاسای دژبە ژیری دەکەن کە چاوەڕوانیکردن بۆ پەسەندکردنی ئەو یاسایانە بێهودەیە".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌باره‌ی به شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه رێگایه‌كی ساده هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه ئه‌ویش كشانه‌وه‌ی ئه‌رمینیایه له‌و خاكه‌ی ئازه‌ربایجان كه داگیری كردووه، هه‌روه‌ها ده‌ركردنی تیرۆریستانه له ناوچه‌كه و گێڕاندنه‌وه‌ی سه‌ربازه به‌كرێگیراوه‌كانه.