Zana Natık Kerem
26 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2017
بەغدا ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند كە هێزە عێراقییەكان ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شارەكانی قائم و راوە رۆژئاوای پارێزگای ئەنباریان دەست پێكرد.
بە پێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاندووە "ئەوەتا هێزە عێراقییەكان هێرشیان بۆ سەر تیرۆریستان لە دوا خاڵ لە عێراق و بە ئامانجی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قائم و راوە رۆژئاوای ئەنبار دەست پێكرد، هەروەها بە سووربوون و خۆڕاگری هێزەكانمان سەرجەم خاكەكان دەگێڕنەوە باوەشی نیشتمان".
سەرۆكوەزیرانی عێراق راگەیاندووە "پشت بە خوا، ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قائم و راوە رادەگەیەنین، هەروەك پێشتر رامانگەیاندووە، شەڕەكانمان بۆ ئیمە بووەتە سەركەوتن و بۆ داعش بووەتە شكست".
حەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوەشدا كە جگە لە مردن یان خۆبەدەستەوەدان هیچ رێگەیەكی دیكە لە بەردەم داعشەكاندا نییە.
لە كۆتاییدا سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە "پشت بە خوا لە بەدیهێنانی سەركەوتن لە سەرجەم بوارەكاندا بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان بەردەوام دەبین".