Selen Temizer,Hemın Othman Mohammed
25 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا بۆ بهرترین ئاست سه‌ردانی توركیای كردووه و، خوازیاری هاریكارین له بواره‌كانی ئابووریی، وزه، كولتوور و سیاسه‌تدا.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له میوانحانهی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عه‌بادی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی رێكخست.
عه‌بادی گوتی: "به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیادا بۆ به‌رزترین ئاست سه‌ردانی ئێره‌م كردووه. له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوهرمدا هاتووین كه له وه‌زیره‌كان پێكهاتووه. به‌ڕاستی ئێمه گرنگیی ده‌ده‌ین به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیادا".
هه‌روه‌ها گوتی: "خوازیاری په‌ره‌پێدانی هاریكارین له بواره‌كانی ئابووریی، بازرگانی، نه‌وت، ئاو، كولتوور، هه‌روه‌ها گرنگیی به پێشخستنی هاریكاری سیاسیی ده‌ده‌ین".
عه‌بادی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و دراوسێكانی عێراق گرنگه بۆ له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر یەکپارچه‌یی عێراق و، گوتی: "بێگومان به پشتیوانی توركیا و وڵاتانی دیكه یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق پارێزرا، سه‌روه‌ری ده‌ستوور و یاسا به‌ده‌ستهات، گرنگتر له‌وه‌یش رێگه له پارچه پارچه‌بوونی عێراق گیرا".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حەیدەر عه‌بادی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خوازیاری هاریكاری و ههماههنگیین له‌و بوارانه‌ی ئاماژه‌یپێكردووه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی سه‌ردانه به‌رامبه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی چڕ.
گوتیشی: "پێویسته ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو وڵات و به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتێك نه‌خرێته پێش ئه‌وی دیكه و دهستوهرنهدرێته كاروباری ناوخۆیه‌وه تیشك بخه‌ینه سه‌ر پێشخستنی گه‌شه‌پێدان و، گه‌نجانیشمان بهێنینه ئه‌و قۆناغه‌وه و كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بگاته ئاستێكی باشتر".
حه‌یده‌ر عه‌بادی باسی له‌وه كرد كه عێراقییه‌كان یه‌كێتییان هه‌ڵبژارد دژ به تیرۆر كه ده‌یویست وڵاته‌كه‌یان پارچه پارچه بكات و، گوتی: "به‌و هه‌ڵوێسته به‌یه‌كه‌وه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان به‌ده‌ستهێنا و، به‌و شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وامن. پشتیوان به‌خوا ئیدی به رزگاركردنی رۆژئاوای ئه‌نبار له تیرۆر كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سنووردار هه‌ن، هه‌موو به‌یه‌كه‌وه و به‌رپرسانی حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌ست به قۆناغێكی نوێ ده‌كه‌ین بۆ سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن له چوارچێوه‌ی عێراقدا".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عه‌بادی راشیگه‌یاند: "عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیدا به‌یه‌كه‌وه ئه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانه به‌جێده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌خوازرێت، به‌وه‌یش په‌یامێكی زۆر به‌هێز ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌و په‌یامه‌یش ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی ویستیان به تیرۆر ئه‌م ناوچه‌یه بڕوخێنن و پارچه پارچه‌ی بكه‌ن، نه‌یانتوانی ئه‌نجامی بده‌ن".