ئەنقەرە
جێگری سەرۆک وەزیرانیی تورکیا ئارینج ئاشکرای کرد پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنوری نێوان تورکیا-سوریا کۆپتەرێکی سوری لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە تێکشکێنراوە.
دوای کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتیی سەرۆک وەزیران رەجەب تەیپ ئەردۆگان، جێگری سەرۆک وەزیران بوڵەنت ئارینج لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرەی پایەتەخت رایگەیاند، سەعات ١٤:٢٠ کۆپتەرێک لە جۆری بەقووڵایی ٢ کیلۆمەتر سنووری تورکیای لە ناوچەی یایلاداغی گوڤەچی لە پارێزگای ھاتای بەزاند.
ئارینج گوتی "دوای ئەوەی چەند جارێک لەلایەن بەرگرییە ئاسمانیەکانەوە ئاگەدار کرایەوە، کۆپتەرەکە لە بەزاندنی سنور بەردەوام بوو، ھەربۆیە ئەو فڕۆکانەی لە فڕۆکەخانەی مەلاتیە نیشتبوونەوە موشەکبارانیان کرد و لەودیو سنوری سوریا تێکشکا".
ئەوەیشی گوت "تائێستا ھیچ زانیاریەکمان لەبارەی تاقمی کۆپتەرەکەوە پێنەگەیشتووە لەبەرئەوەی لەوبەر و لەنێو خاکی سوریادا تێکشکا".