Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
07 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2017
واشنتۆن - AA
شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا بە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی راگەیاندووە کە دوای سەری ساڵ سەردانێک بۆ واشنتۆن ئەنجامدەدات.
کۆشکی سپی راگەیەنراوێکی سەبارەت بە پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان شا سەلمان و دۆناڵد ترەمپ بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە ''هەردوولا تاوتوێی پەرەپێدانی کارە لەپێشینەکانی نێوانیان کردووە لەسەرووی هەمووشیانەوە بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایش و خۆشگوزەرانیی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست'' و ئەوەش راگەیەنراوە کە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨دا سەردانی کۆشکی سپی دەکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە.