Dildar Baykan
07 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2019
واشنتۆن ـ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە رێگەی تویتەرەوە بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە لەسەرکارلادانی و رۆژەڤی سەرەکی میدیا.
دۆناڵد ترەمپ، لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیاندا بە چەند تویتێک ناڕەزایەتی نیشاندا لە ھەمبەر ھەواڵێکی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست کە دوێنێ شەو بڵاویکردۆتەوە و باس لە دەنگۆی ئەوە دەکات کە داوای لە وەزیری داد، ولیام بار کردووە لە رێگەی پرێس کۆنفرانسێکەوە بێتاوانی ترەمپ رابگەیەنێت لە لێکۆڵینەوەکانی لەسەرکارلادانی.
سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە ئەو بەڵگانە بخوێننەوە کە لەسەر گفتوگۆکانی ئۆکرانیا بڵاوکراوەتەوە و گوتی: "واشنتۆن پۆستی درۆزن، بەپشت بەستن بە سەرچاوەیەک "نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت" ھەواڵێکی نادروست بڵاودەکاتەوە، سەرچاوەیەکی لەوشێوەیە ھیچ بوونی نییە. وەزارەتی داد رایگەیاند کە ھیچ کێشەیەک لە ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا نییە. ئێمە ئازادی رۆژنامەوانیمان نییە".
- بانگھێشتکردنی بایدن بۆ گوتە وەرگرتن
ترەمپ، ھەواڵەکەی واشنتۆن پۆستی بە "دروستکراو" ناوبرد و رایگەیاند کە ھیچ کاتێک داوای لە وەزیری داد نەکردوە بچێت پرێس کۆنفرانس ئەنجام بدات.
سەرۆکی ئەمریکا، لە تویتێکیدا نووسیویەتی ، پاڵپشت بەو زانیارییانەی کە دوێنێ شەو لەسەر پارێزەری پەیامنێرە ساختەکان بڵاوکراوەتەوە، پێویستە بە زووترین کات کۆتایی بە ساختەکاریی لەسەرکارلابردنی بھێندرێت.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، لە تویتەکانیدا باسی جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، جۆ بایدن لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٠ و کوڕەکەی، ھەنتەر بایدن کردووە و نووسیویەتی: "سیناتۆری کۆمارییەکان جۆن کەنەدی گوتوویەتی 'ھەنتەر بایدن چی کردوە بۆ ئەوەی پارە قازانج بکات؟'. پرسیارێکی زۆر باشە. دەبێت ھەنتەر و جۆی خەوخۆش لە کۆنگرێسدا گوتەیان لێوەربگیرێت".
.