Süleyman Elçin,???
09 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2019
ئانتاڵیا – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ده‌ویسترا ده‌وڵه‌تی تیرۆر له سووریا دروست بكرێت، رایگه‌یاند "یارییه‌كی گه‌وره‌مان تێكدا. ئه‌و یارییه‌مان به‌سه‌ر تیرۆریستان و ئه‌وانه‌یشدا رووخاند كه ده‌یانه‌ویست ده‌وڵه‌تی تیرۆر دروست بكه‌ن".
چاوش‌ئۆغڵو له میانی به‌شداریكردن له چالاكییه‌كی مانگی سووری توركیا له ئانتاڵیا، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ به‌هێزبوونی توركیا ده‌بێت هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه شه‌و و ڕۆژ بخه‌نه سهریهكتر و كاربكه‌ن، گوتی: "ئێستا ده‌بێ له گۆڕه‌پانه‌كه و له‌سه‌ر مێزی دانوستانیش به‌هێز بین. ئه‌گه‌ر له سه‌ر مێزی دانوستان به‌هێز نه‌بی، ئه‌وا ده‌ستكه‌وته‌كانی گۆڕه‌پانه‌كه له ده‌ست ده‌ده‌ی. ئه‌گه‌ر له گۆڕه‌پانه‌كه‌ش به‌هێز نه‌بی، له سه‌ر مێزی دانوستان كارتی ده‌ستت لاواز ده‌بێت. ئه‌و لێكتێگه‌یشتنانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و رووسیا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی ئه‌نجامدراون به‌پێی ویسته‌كانی توركیان".
چاوش‌ئۆغڵو باسی گرنگی به‌شداری ته‌واوی داموده‌زگاكانی توركیای كرد له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی بۆ هاوكاریكردن، به‌هاناوه‌چوون و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به خه‌ڵكانی لێقه‌وماو و خاوه‌ن پێویستی؛ ڕۆڵی ئه‌و دامودهزگاكانهیشی به‌رز نرخاند له دابینكردنی پێداویستییه‌كان بۆ خه‌ڵكی سه‌رێ كانی و گرێ سپی بێ جیاكاری، كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیدا له تیرۆریستان پاككراونه‌ته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن هاووڵاتی توركیا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین به‌ڵام تاكو ئێستا یه‌ك تورك نه‌بووه‌ته توندڕه‌و و نه‌چووه‌ته ناو رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ره‌تی كرده‌وه كه یه‌په‌گه نوێنه‌رایه‌تی كورد بكات و بۆ ئه‌مه‌ش نموونه‌ی به‌و كوردانه‌ی سووریا هێنایه‌وه كه بۆ توركیا و باكووری عێراق ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون و گوتی: "ئه‌ی ئه‌و خوشك و برا كوردانه‌مان بۆ ناگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه كۆنتڕۆڵ كراون؟ یارییه‌كی گه‌وره‌مان تێكدا. ئه‌و یارییه‌مان به‌سه‌ر تیرۆریستان و ئه‌وانه‌یشدا رووخاند كه ده‌یانه‌ویست ده‌وڵه‌تی تیرۆر دروست بكه‌ن".