Ramal Abdullah Mahmood
09 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2017
دۆحە – AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوا پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە بارگرژییەکانی کەنداوی لەگەڵ میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی تاوتوێ کرد.
ئاژانسی فەرمی قەتەر QNA رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی کردووە بە میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی.
لە پەیوەندییەکەدا لە بارەی دوا پێشهاتەکان و رۆڵی ناوبژیوانیانەی کوێت دواون بۆ چارەسەرکردنی کێشە و بارگرژییەکان بە رێگای دیپلۆماسی و دیالۆگ و گفتوگۆ لە نێوان قەتەر و وڵاتانی دیکە.
هەروەها ترەمپ میری قەتەری لە ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان و ئەنجامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ئاگادارکردووەتەوە. میری کوێت، شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح هەواڵەکە ئاماژەی بەوەشداوە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی نێوان میری قەتەڕ و شازادەی جێنشینی سعوودیە لەلایەن ترەمپەوە رێکخراوە.