Rewa Mahmut Hasan
09 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2017
ریاز - AA
ئاژانسی فەرمی سعوودیە لەزاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیەوە بڵاوی کردووەتەوە کە تاکو قەتەر هەڵوێستی خۆی بە روون و ئاشکرایی دەرنەبڕێت، ریاز، دۆحە لەدەرەوەی دیالۆگ دەهێڵێتەوە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی میری قەتەر و شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان کردووە و رایگەیاندووە کە لەهەواڵێکدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی قەتەری لەو بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە ئاماژە بەوە دراوە کە دۆحە راستییەکانی شێواندووە.
لەو پەیوەندییەدا لیستێکی ١٣ داواکاری هەبووە و قەتەر داوای دیالۆگی کردووە لەگەڵ ئەو چوار وڵاتەی کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵدا پچڕاندووە و ئەو بەرپرسەی سعوودیە ئاماژەی بەوەداوە کە پێدەچێت ئیدارەی قەتەر جدی نەبن لە داواکردنی دیالۆگدا.