Halil Şahin
09 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2017
ئیزمیر - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم له‌باره‌ی ناونانی ناوه‌ندی گه‌نجانی ئیزمیر به‌ناوی یاسین بۆرو گوتی، "ئێمه كه ئێره‌مان ناونا یاسین بۆرو، بیرمان له‌وه كرده‌وه، ئه‌م وڵاته بۆ هه‌میشه درێژه به یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی ده‌دات. هه‌رگیز بوار به دابهشكارهكان، فهتۆچییهكان و داعشه‌كان نادات. ئیزمیر شاری پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كێتییه. له‌به‌رئه‌وه ناوی یاسین بۆرو كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه به گه‌نجی كوژرا، به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه. ئێمه نامانه‌وێت گه‌نجه‌كانمان ببنه قوربانیی هێزه نه‌ناسراوه‌كان".
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنیدا له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی گه‌نجانی شارۆچكه‌ی بوجا و دانانی به‌ردی بناغه‌ی دوو یاریگادا، یڵدرم پیرۆزبایی 95همین ساڵڕۆژی رزگایی ئیزمیری كرد.
له‌وتاره‌كه‌یدا له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی گه‌نجاندا یڵدرم ئاماژه‌ی به ناوی ناوه‌نده‌كه كرد كه به‌ناوی یاسین بۆرو ناونراوه و گوتی: "ناوه‌ندی گه‌نجانی یاسین بۆرو. ده‌زانن یاسین بۆرو كێیه؟ ئه‌و گه‌نجه 16 ساڵییه بوو كه په‌كه‌كه به‌شێوازێكی دڕندانه كوشتیان. ناوی ئه‌و لێره ده‌ژی".
یڵدرم: "ئێمه كه ئێره‌مان ناونا یاسین بۆرو، بیرمان له‌وه كرده‌وه، ئه‌م وڵاته بۆ هه‌میشه درێژه به یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی ده‌دات. هه‌رگیز بوار به دابهشكارهكان، فهتۆچییهكان و داعشه‌كان نادات. ئیزمیر شاری پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كێتییه. له‌به‌رئه‌وه ناوی یاسین بۆرو كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه به گه‌نجی كوژرا، به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه. ئێمه نامانه‌وێت گه‌نجه‌كانمان ببنه قوربانیی هێزه نه‌ناسراوه‌كان".