09 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەی ئەو ئەکەسانەی کە لە پهلامارە چهكداریییەکەی دوێنێ شەممە لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری بانکۆک پایتەختی تایلاند بوون بە قوربانی بەرزبوویەوە و گەیشتە ٢٠ کوژراو و ٣١ بریندار.
ئاژانسی هەواڵیی ئەسۆشەییتد پرێس لە بەرپرسانی خۆجێی تایلاند بڵاویکردووەتەوە کە لە ئاکامی پەلامارە چەکدارییەکەی دوێنێ کە لەلایەن ئەفسەرێکی سوپاوە لەناو بنکەیەکی سەربازیی و مۆڵێکدا ئەنجامدراوە، تا ئێستا ٢٠ کەس کوژراون و ٣١ی دیکەش برینداربوون.
دوێنێ ئەفسەرێک لە سوپای تایلاند كه له بنكه‌ی سه‌ربازیی سوراتهامپیتهاك خزمه‌تی سه‌ربازیی كردبوو، ده‌سترێژی گوللـه‌ی له فه‌رمانده‌ی بنكه‌كه و دوو سه‌رباز كردبوو و دوای كوشتنی هه‌رسێكیان هه‌ڵات.
دواتر به‌ده‌م ده‌ستڕێژی گوللـه‌وه و به ئۆتۆمبێلێكه‌وه چۆبووە ناو مۆڵێك و خه‌ڵكی ناو مۆڵه‌كه‌ی به‌بارمته گرتبووه.
ئه‌و سه‌ربازه به په‌خشی راسته‌وخۆ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گرته‌ی هه‌ڵاتن و ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی بڵاوكردبوویەوە .
تا ئێستا سەربازەکە دەستگرنەکراوە.