09 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2020
واشنتۆن - AA
میدیاکان بڵاویانکردەوە کە لە ویلایەتی نەنگەرهار رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، تەقە لە هێزەکانی ئەمریکا و ئەفغانستان کراوە و لە ئاکامدا ژمارەیەک سەربازی هەردوولا کوژراون.
ئاماژەیان بەوەیشکردووە کە لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ویلایەتی نەنگەرهار کە تا ئێستا بەردەوامە تەقە لە هێزەکانی ئەمریکا و ئەفغانستان کراوە.
میدیاکان ئەوەشیان بڵاوکردووەتەوە کە لەئاکامی تەقەکردنەکەدا، ژمارەیەک سەربازی ئەمریکا و ئەفغاستان کوژراون.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو کە هێشتا ئەو لایەنە ئاشکرانەکراوە کە تەقەی لە هێزەکانی ئەمریکا و ئەفغانستان کردووە، بەڵام کاربەدەستانی هەردوولا لێکۆڵینەوەیان لەوبارەوە دەستپێکردووە.
بەپێی میدیاکان ئەو ناوچەیەی کە تەقە لە هێزەکانی ئەمریکا و ئەفغانستان کراوە، چەکدارانی داعش و بزووتنەوەی تاڵیبان تیایدا چالاکن.