Shamal Numan Bakır
09 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2018
تایلاند - AA
میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، ژمارەی منداڵانی ئەشکەوت کە تا ئێستا رزگارکراون گەیشتە پێنج کەس.

تۆڕی "ITV New" بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجەمین منداڵ لە منداڵانی ئەشکەوت رزگارکرا و پرۆسەکەش بەردەوامە.
هاوکات ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی تایلاند رایانگەیاند کە قۆناغی دووەمی پرۆسەی رزگارکردنی منداڵانی ئەشکەوت و راهێنەرەکەیان لە یەکێک لە ئەشکەوتەکانی باکووری وڵات بە بەشداری نێودەوڵەتی دەستیپێکردووە.

دوێنێ قۆناغی یەکەمی پرۆسەی رزگارکردنی منداڵانی ئەشکەوت کە ماوەی دوو هەفتەیە بە هۆی باران بارینی زۆرەوە لە ئەشکەوتێکدا گیریانخواردووە دەستیپێکرد و لە میاندا توانرا بە هاوکاری ژێرئاوگەڕان چوار مندال رزگاربکرێت.