Barış Kahraman
22 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2021
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا، لە تایلاند ''سەگی پشکنەر''ی راهێنراو، دەستبەکار بوو.
سەگەکان کە لە لایەن توێژەرانی کۆلێجی ڤێرتێرنەری زانکۆی چولالونگ کورن بانگکۆک-ەوە راهێندراون، سەرکەوتووبوون لە تاقیکردنەوە لەسەر بۆنی جەستەی توشبوویەکی پەتاکە.
ئاماژە بەوە کرا کە سەگە راهێنراوەکان توانیویانە سەدا ٩٥ سەرکەوتووبن لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی نەخۆشەکانی پەتای کۆرۆنا.
توێژەران ئاماژەیان بەوە کرد کە سەگە راهێنراوەکان هاوکار دەبن لە خێر دیاریکردنی توشبووانی کۆرۆنا لە بازاڕە گەورەکان، ناوچە قەرەباڵغەکان. و شوێن کارەکاندا کە هاتوچۆ تیایاندا ناکۆنترۆڵە.
سەگەکان کە لەنێو ئامێری تاقیکردنەوەی گەڕۆکدا ئەرکیان دەبێت، بەرکەوتنیان لە گەڵ کەسەکاندا نابێت و تەنیا بۆنی ئەو عەرەقەیە دەکەن کە بە نموونە وەردەگیرێت و دۆخەکە دیاری دەکەن.
هەندێ لە وڵاتانی جیهان کە هەریەک لە فینلاند، ئیمارات، ئەڵمانیا و هیندستانیان لەنێودایە دەستیان کردووە بە سوود وەرگرتن لە سەگی تایبەت لە دۆزینەوەی نەخۆشەکانی کۆرۆنادا.