Abdullah Shukur
08 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
نۆ رۆژ دوای بزربوونی تیمێکی ١٢ یاریزانی منداڵ لە ئەشکەوتێکی ویلایەتی چیانگ رای باکووری تایلاند، پێنج لەو منداڵانە بە زیندوویی رزگارکران.
Kyodo بڵاویکردەوە تا ئێستا تواندروە پێنج منداڵ لە ئەشکەوتی زام لوانگ نانگ نۆن دەربھێندرێن. لە میانی دەرھێنانی ھەریەک لە منداڵەکانیشدا، دوو ژێرئاوگەڕ یاوەرییان کردوون.
لەلایەکی دیکەش کەناڵێکی ناوخۆیی ئەو وڵاتە رایگەیاند کە منداڵە رزگارکراوەکان لە رێگەی ھێلیکۆپتەرێکەوە بەرەو نەخۆشخانەکانی ویلایەتی چیانگ رای باکووری تایلاند گواستراونەتەوە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.